زێدان باسی قورسی یارییە ئاگرینەکەی بەرانبەر پاریس سان جێرمان دەکات

یاریگا

لە پرێس کۆنفرانسی یارییە ئاگرینییەکەی ئەمشەوی نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرماندا، زێدان باسی نێیمار و قورسی و سەختییەکانی ئەو یارییەی کرد .

زێدان لەسەرەتای قسەکانیدا گوتی ” ئەو یارییە 90 خولەک نییە، بەڵکو 180 خولەکە، بەشێکی لێرە لە مەدرید دەکرێت، من باسی ئەو 90 خولەکە دەکەم، بەراستی چانسی هەردوو لا 50% ه بۆ هەردوو یانەکە، گرنگ ئەوەیە هەموو هاندەرانی تۆپی پێ چێژ لەو یارییە گرنگە وەردەگرن، سەبارەت بە پلانی یارییەکەش ناتوانم ئاشکرای بکەم کە ئایا بە 4-3-3 یاری دەکەم یان 4-4-2 ئەوە پێش یارییەکە دیار دەبێت، هرەوەها لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕاگرتنی نێیمار جۆنیۆر، زیزۆ گوتی نێیمار یاریزانێکی نایابە و کاریگەرە بەڵام باسی پلانی خۆمان ناکەین کە چۆن مەترسی ئەویاریزانە کەم دەکەینەوە، پاریس تەنها نێیمار نییە.

 

لە درێژەی پرێس کۆنفرانسەکە زێدان دەربارەی قسەی خەڵک کە دەڵێن ئەو یارییە وەک یاری کۆتایی جامەکە هەژمار دەکرێت، گوتی ” ئەوە یاری کۆتایی نیە، ئەوە تەنها یارییەکە دەبێت بۆ ئەوەی سەرکەویت زۆر باشی یاری بگەیت”.

 

دوای زێدان مارسیلۆ، لە پرێس کۆنفرانسەکە قسەی کرد و دەربارەی قسەکانی پێشووتری لەسەر هاتنی نێیمار بۆ ریاڵ مەدرید لە داهاتوودا بە رۆژنامەنووسانی گوت” من نەم گوتوە نێیمار بە دلنییایەوە دێت، من گوتم کە ئەگەری هەیە ڕۆژێک بۆ ریاڵ یاری بکات، ئەو یاریزانێکی زۆر باشە و یانەی ریاڵ مەدریدیش یاریزانی لەو شێوەیەی دەوێت.

دەربارەی ڕاگرتنی نێیمار و کاڤانی و مباپی ، مارسیلۆ دەڵێت پاریس تەنها ئەو سێ یاریزانە نین، پێویستە بیر لە هەموو یانەکە بکەیەوە، یارییەکە قورس دەبێت، هاندرانیش چێژ لەو یارییە وەردەگرن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر