پیکێ بڕیاری ڕاهێنەری بارسێلۆنا ڕەتدەکاتەوە

0

یاریگا

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، یانەی بارسێلۆنا لە یارییەکی گرنگی لیگادا ڕووبەڕووی یانەی ئیبار ببیتەوە، بەر لەو یارییەش جیڕاڕد پیکێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا بریارێکی ڤاڵڤێردی سەبارەت بە پشووی یاریزانان ڕەت کردوەتەوە و بە تەنیا مەشقی کردوە.

لەم بارەیەوە، رۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە پیکێ پشووی دوو ڕۆژەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری ڕەت کردوەتەوە و لە یاریگای شاری وەرزشی بارسێلۆنا مەشقەکانی خۆی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە یاری بەرانبەر ئیبار بە ڕێژەی 100% ئامادەبێت، دوای ئەوەی بەهۆی هیلاکی و ژانێک لە چۆکی لە یاری هیتاڤی دابڕا، بە پێی ڕۆژنامەکە پیکێ دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت بەشداری یاری ئیبار بکات و یارمەتی یانەکەی بدات، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە 2 یاری ڕابردوودا یانەکە 4 خاڵی بەرانبەر ئیسپانیۆل و خیتاڤی لە کیسدا.

لەکۆتایی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی AS هاتوە کە لە یاری ئیبار ساموێل ئۆمتیتی دوای تەواو بوونی سزاکەی جارێکی دەگەڕێتەوە، بەڵام تۆماس ڤێرمایلین لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و جارێکی دیکە لە دەرەوەی لیستی یارییەکە دەبێت، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت یاری مینا جارێکی دیکە بۆ کورسی یەدەگ بگەڕێتەوە و لە پێکهاتەی سەرەکی دا ناوی نەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.