ڕۆناڵدۆ پەیامێک بۆ هاندەرانی مەدرید بڵاودەکاتەوە

ڕۆناڵدۆ داوا لە هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات کە پشتگیری بێ بەرامبەری یانەکەیان بە تەواوی بکەن دژی یانەی پاریس لە یاریەکەی نێوان پاریس و مەدرید

“ لە چوارشەمە ئێمە یاریەکەی زۆر زۆر گرنگمان هەیە دژی یانەیەکی گەورە”

ڕۆناڵدۆ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر  بڵاوبۆتەوە ئەو داوایە دەکات

“ئەوەی من و یانەکە دوای دەکەین پشتگیری بێ بەرامبەری ئێوەیە وەک هەمیشە و پێکەوە ئێمە بەهێزترین”

مەدرید ڕووبەڕووی یانەیەک دەبێتەوە کە هێرشبەرەکانی نەیمار  وکاڤانی و مباپێیە لە کاتێکدا ڕیاڵ ئاستی وەک پێویست نیە و ڕۆناڵدۆش دەیەوێت بە ورە و رۆحێکی بەرزەوە لەو یاریەدا یاری بکەن بۆیە ئەم گرتە ڤیدۆیەی بڵاوکردۆتەوە و داوا دەکات کە پێکەوە پاریس تێکبشکێنن

هەفتەی داهاتوو هەردوو یانە لە ڕۆژی چوار شەمە بەیەک دەگەن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا