میراندا بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات

Miranda

Miranda

یاریگا
میراندای بەرگریکاری برازیلی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە هۆی پێکان ناتوانێت یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

پێگەی فەرمی نێراتزۆری پشت راستی کردەوە کە بەرگریکاری برازیلی یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە یاری رابردوو یانەکەیان بەرامبەر بۆلۆنیا تووشی بووە، ناتوانێت لە یاری داهاتووش بەرامبەر جێنەوا بەشداری بکات، ئەو بەرگریکارە برازیلیە دووەمجارە لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت و بەشداری یارییەکانی یانەکەی ناکات.

هەفتەی رابردوو ئینتەر میلان دوای هەشت یاری توانیان یەکەم بردنەوە لە سێریا ئەی بەرامبەر بۆلۆنیا بەدەست بێنن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر