لاکازێت ماوەیەکی درێژ بە هۆی پێکان یاری ناکات

Alexandre Lacazette

Alexandre Lacazette

یاریگا
ئالێکساندەر لاکازیت، هێرشبەرەی فڕەنسی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا بە هۆی پێکان شەش هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە هێرشبەری فڕەنسی بە هۆی ئەو پێکانەی لە چۆکیدا تووشی بووە، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بەم هۆیەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە ناتوانێت لە هیچ یارییەکی یانەکەیدا بەشداری بکات.

ئەم پێکانەی لاکازێت کێشەی زۆری بۆ ئارسێن ڤینگەری راهێنەری تۆپ هاوێژەکان درووست کردووە، بە هۆی ئەوەی کە لە یارییەکانی یۆرۆپالیگ ناتوانێت سوود لە تواناکانی ئۆبامێیانه ببینێت و تەنها چەکی بەر دەستی وێلباک دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر