ڕاکیتیج: مێسی باشترینی مێژووە

 

 ئیڤان ڕاکیتج یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی ڕایگەیاند کە لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە وە هەروەها باسی شەرمنی ئەو یاریزانە دەکات

مێسی تەمەن ٣٠ ساڵ  تاکو ئێستا ٥ تۆپی ئاڵتوونی بردۆتەوە و لەگەڵ چەندین نازناوی دیکە وەک هەشت جار خولی ئیسپانی و چوار جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

“ئەو هەموو ئاماژەکانە. یاریەکانمان زۆری لەسەر ئەو وەستاوە. ئەو پێویست ناکات قسەی بۆ بکەیت تا تێبگات تەنها یەک ئاماژە بەسە” ئەو یاریزانە کرواتیە بە ئەنتێنا سری گووت

“ئەو باشترینە لە مێژووی، توانای هەیە لە چرکەیەک یاریەکە ئاوەژووبکاتەوە. ئەو شەرمنە چونکە دەزانێت هەموان سەیری دەکەن”

ڕاکیتیج لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی سێڤیا هاتە بەرشەلۆنە و دوو جار خولی ئیسپانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بردۆتەوە هەروەها هەمیشە باس لەوە دەکات کە مێسی پاڵپشتی زۆری کردوە و لە هەموان جیاوازە و هەمیشەش یارمەتی داوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا