مێسی لە کێبڕکێی خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ چوار ئەستێرە بە ڕکابەری خۆی دەزانێت

0

یاریگا

لە تازترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، باسی ڕکابەرییەکانی خەڵاتی بالۆن دۆری باشترین یاریزانی ئەمساڵ دەکات و چوار یاریزانیش بۆ ڕکابەری کردن دیاری دەکات.

لەم بارەیەوە، مێسی بە گۆڤاری worldsoccer ی گوتوە، کە ئەمساڵ ڕکابەری توند دەبێت و هەریەکە لە لویس سوارێز لە بارسێلۆنا و کیلیان مباپی و نێیمار لە پاریس سان جیرمان و کیریستاینۆ ڕۆنالدۆ لە ڕیاڵ مەدرید ڕکابەری دەکەن بۆ ئەوەی یەکیان خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ بباتەوە، مێسی کە پێشتر لەگەڵ ڕۆنالدۆ هەیەکە و 5 تۆپی ئالتوونی باشترین یاریزانیان بردوەتەوە، پێی وایە کە چاکپیۆنزلیگ و مۆندیال پێوەری سەرەکی دەبێت، لە دەستنیشانکردنی ئەو یاریزانە خەڵاتەکە دەباتەوە.

ئاشکرایە کە مێسی لەم وەرزەدا تا ئێستا 20 گۆڵی بۆ یانەی بارسێلۆنا لە لیگا تۆمار کردوە و چاوەڕێش دەکرێت لەم وەرزەدا بە توندی ڕکابەری بکات و چەندین نازناوی دیکەش لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بە سەرپەرشتی ڤاڵڤێردی دەستبەر بکات.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.