دیمبلی لە مەشقەکانی بارسێلۆنا دابڕا

یاریگا

کێشەکانی دوور کەوتنەوەی بەردەوامی عوسمان دیمبلی لە یارییەکان و مەشقەکانی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی نایەت، ئەم جارە لە مەشقەکانی دوێنێ دا یاریزانە فەرەنسییەکە نەیتوانی مەشقەکان ئەنجام بدات.

لەم بارەیەوە یانەی بارسێلۆنا لە ڕاگەیاندنێکی فەرمی دا ڕوونی کردەوە کە عوسمان دیمبلی بەهۆی کێشەیەک لە گەدەی نەیتوانی لە مەشقەکانی دوێنێ دووشەممە بەشداری بکات، بمەش چاوەڕێ دەکرێت یاریزانەکە بۆ مەشقەکانی ڕۆژی پێنج شەممە بگەڕێتەوە گەر تەندروستی باشتر بێت، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە بەهۆی پشووەکەی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر یانەی بارسا مەشقەکان ئەنجام نادات، بۆ ئەوەی یاریزانان کەمێک بحەسێنەوە و لە هیلاکی و ماندووبوونی مانگ نیوی ڕابردووی دوای ساڵی تازە هێزیان بۆ بگەڕێتەوە.

ئاشکرایە دیمبلی لەگەڵ هاتنی بۆ یانەی بارسێلۆنا لەسەرەتای ئەم وەرزەدا 3 جار بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە، ئەمەش نیگەرانی زۆری بۆ هاندەرانی یانەی بلووگرانا دروست کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر