نێیمار شوێنگرەوەی ئێمیرێ بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان دیاری دەکات

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پاریس سان جێرمان یەک ڕاهێنەر وەک شوێنگرەوەی ئێمێرێ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە پاریسییەکە بە شایستە دەزانێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە کە نێیمار ڕاپۆرتی ئەرێنی لەسەر لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا بە (هێنریک ئاتیرۆ)ی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس داوە، بۆ ئەوەی لە ئەگەری لادانی ئیمێرێ ئێنریکی وەک ڕاهێنەری تزەی پاریس سان جێرمان دەستنیشان بکرێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکەش ئێنرکی کە ئەم ساڵ پشووی داو حەزی نەکرد هیچ یانیەک وەربگرێت، جگە لە پاریس لە لایەن یانەی چێلسی ئینگلیزیش بایەخی پێ دەدرێت و بۆ شوێنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی پاڵێوراوە.

ئاشکرایە کە نێیمار بۆ 3 وەرز لە ژێر سەرپەرشتی ئێنریکی کاری کردوە و تێیدا دوو جار نازناوی لیگا و 3 جامی شاو یەک چامپیۆنزلیگ و سوپەرێکی ئیسپانیا و یەکی ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانی بردوەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر