ئەمشەو قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ بە دوو یاری گرنگ دەست پێدەکات

یاریگا

بڕیارە کاتژمێر 10.45 ی ئەمشەو یارییەکانی چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامدانی دوو یاری گرنگ دەست پێ بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 13-2 لە سویسڕا و ئیتالیا دوو یاری گرنگی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ بەڕێوە دەچێت، لە ئیتالیا یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەکات، لەو یارییەدا هاری کینی ئەستێرەی تۆتنهام لە تاقی کردنەویەکی بەهێزدا دەبێت کاتێک ڕووبەڕووی هێڵێکی بەرگری تۆکمەی وەکو یۆڤی دەبێتەوە، یاریزانانی یۆڤی باش دەزانن جگە لە بردنەوە هەر ئەنجامێکی دیکە تووشی مەینەتی گەورەیان دەکات، کاتێک لە یاری گەڕانەوە ڕووبەڕووی هەمان یانە دەبنەوە، کە ریاڵ مەدرید لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە نەیتوانی بەسەریدا سەرکەوتن تۆمار بکات، بۆیە ئەرکی یۆڤی ئەمڕۆ ئاسان نابێت، لە بەرانبەردا تۆتنهام هەوڵ دەدات گۆل تۆمار بکات و هیچ نەبێت بە یەکسانبوونیک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بچێتە دەرەوە.

لە یاری دووەمدا، یانەی بازلی سویسڕی لە ئەرکێکی قورسدا بەرانبەر یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یاری دەکات، لەم یارییە هەر وەکو ڕاهێنەری بازل باسی کردوە ئەوان هیچیان نییە چاوەڕێی بکەن و هەوڵ دەدەن وەک ڕکابەرێک هێزی خۆیان پیشان بدەن و بەئاسانی خۆیان بەدەستەوە نەدەن، لە بەرانبەردا مان سیتی لەگەڵ ڕاهێنەر پیپ گواردیۆلا وەک یانەیەکی پاڵێوراو بۆ بردنەوەی جامەکە چاوەرێ دەکرێ بە هێزەوە یاری بکات و پێشبینی دەکرێت سەرکەوتن لەو یارییە تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر