دیمبلی مامەڵەی خراپی ئەستێرەکانی بارسای لەژووری خۆگۆڕینی یاریزانان ئاشکرا کرد

یاریگا

عوسمان دیمبلی، ئەستێرەی تازەی یانەی بارسێلۆنا نهێنی گرنگی لەسەر مامەڵەی خراپی بەشێک لە ئەستێرە گەورەکانی بارسێلۆنای لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان ئاشکرا کردوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (دیارۆ گۆڵ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە دیمبلی بە کەسە نزیکەکانی خۆی گوتوە کە لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا هەست بە فەرامۆشییەکی زۆر دەکات بە تایبەتی لە لایەن ئەستێرە گەورەکانی یانەکە وەک مێسی و سوارێز و کۆتینیۆ و پیکێ و ئینیستاش، دیمبلی دەڵێت خۆ دوور خستنەوەی ئەو ئەستێرانە لە من وای لێ کردووم خۆم دوورە پەرێز بگرم، هەروەها کەم قسە بکەم، زۆربەی قسەکردنیشی لەگەڵ ئۆمتیتی و لۆکاس دینی و یاری مینای یاریزانی تازەی بارسێلۆنایە هەروەها لەگەڵ پاولیۆی بەڕازیلی، دیمبلی پێی وایە ئەستێرەکان هیچ هەوڵ نادەن تاکو بە تەواوی لەگەڵ گروپ تێکەڵ ببێت وەک ئەوەی لەگەڵ کۆتینیۆ کرا.

ڕۆژنامەکە لە درێژەی هەواڵەکەی ئاماژەی کردوە کە هۆکاری سەرەکی ئەو فەرامۆشکردنەی عوسمان دیمبلی ئەوەیە کە زۆر لە ئەستێرەکان پێیان وایە کڕینی ئەو یاریزانە لاوە تەمەن 20 ساڵە بە بڕە پارەیەکی زۆر جێی سەرسوڕمانە و یاریزانەکە شایستە نییە، ئەو هەڵسوکەوتانەش کاریگەری دەروونی خراپیان لە یاریزانەکە و ئاستی یاریزانەکەش کردوە و فشاری زیاتری خستوەتە سەری بۆ ئەوەی پێچەوانەی ئەوە بسەلمێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر