یاریگای یاری کۆتایی جامی شا دیاری دەکرێت و 3 یاری گرنگی لیگاش دوا دەخرێت

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتی کردەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریگای فەرمی بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە گرنگە دیاری کرد.

لەم بارەیەوە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە یاریگای (واندا میترۆ پۆلیتانۆ)ی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە رۆژی 21 ی نیسانی داهاتوو میونداری یاری کۆتایی جامی شا نێوان سڤیلیا و بارسێلۆنا دەکات، سەبارەت بەو بابەتە ڕۆژنامەی ماڕکا ئاماژەی کردوە کە بەهۆی ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا 3 یاری لیگا دوا دەخرێت کە لو کاتە نزیکن، بە پێی ۆژنامەکە یاری ئالتلەتیکۆ مەدرید بەرانبەر ڕیاڵ بیتیس ، هەروەها یاری بارسێلۆنا و ڤیاڕیاڵ و یاری ڕیاڵ مەدرید و سڤیلیا بۆ کاتێکی دیکە دوا دەخرێت.

ئاشکرایە کە پار ساڵ بارسێلۆنا و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس لەیاری کۆتایی جامی شا لەی ارییەکی بەهێز بەیەک گەیشتن و یانەی بارسێلۆنا توانی جامەکە بەرز بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر