یاریزاێکی پێشووی ڕیاڵ هۆکاری خراپی ئاستی مەدرید ئاشکرا دەکات

 

ڤیکتۆر سانشێز یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد کە لە خۆ ڕازی بوون هۆکاری ئاستی خراپی یانەی ڕیاڵ مەدریدە

ڕیاڵ کە بڕیارە ڕووبەڕووی پاریس ببێتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێویستە ئاستی باشتر بکات تاکو بتوانێت سەرکەوتوو بێت

“لە خۆ ڕازیبوون گەورەترین دوژمنی یاریزانانی ئاست بەرزە” سانشێز بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گووت

“ لەچەند ساڵی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید ئاستی باش بوو چونکە ڕکابەری یانەیەکی بەهێزی وەک بەرشەلۆنەی دەکرد بۆیە بەردەوام بە دوای گەشەکردندا دەگەڕا”

“بەڵام لە دوو وەرزی ڕابردوودا لە خۆ ڕازیبوون وای لە ڕیاڵ مەدرید کردوە کە ڕکابەری ئەو یانەیە نەکات”

“دەبێت زێدان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ئەو لەخۆ بایبوونە لەناو یانەکە نەهێڵێت”

ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٢ خاڵ لە پلەی چوارەمی خولی ئیسپانیە لە کاتێکدا بەرشەلۆنە پلەی یەکەمی هەیە و خاوەنی ٥٩ خاڵە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا