یاریگای یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیا ئاشکرا کرا

بڕیارە یاری کۆتای شای ئیسپانیا کە لە نێوان بەرشەلۆنە و سێڤیا ئەنجام دەدرێت لە یاریگای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید واندا مێترۆپۆلیتانۆ ئەو یاریە بەڕێوە دەچێت

بارسا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یانەی ڤالێنسیای خستە دەرەوەی ئەو جامە و سێڤیاش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ یانەی لێگانێسی دوور خستەوە

ئەو یاریگایە جێگای ٦٨ هەزار هاندەر دەبێتەوە کە بڕیارە یاری کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانیش لە هەمان یاریگا بکرێت

ئەو یاریە لە نێوان بارسا و سێڤیا بڕیارە لە ٢١ ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا