بۆچی هاری کەین لە ئەرسناڵ دەرکرا؟

لیام برادی سەرۆکی ئەکادیمیای یانەی ئەرسناڵ هۆکاری دوورخستنەوەی هاری کەین لە ئەکادیمیاکە ئاشکرا دەکات کاتێک ئەو یاریزانەی ئێستای تۆتنهام تەمەنی تەنها ١١ ساڵ بوو

ئەم لێدوانەی ئەو سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی میترۆ ئاشکرای کرد کە ئەو یاریزانە لەش و لارێکی گونجاوی نەبووە لەو کاتەدا ئەمەش وای لێکردوە دوور بخرێتەوە

“بەداخەوە، ئێمە هاری کەینمان لە دەستدا. بەڵام لەو کاتەدا ئەو کەمێک قەڵەو بوو و لەشی گونجاو نەبوو بۆ تۆپی پێ. بڕوام وایە کە ئێمە بڕیارێکی هەڵەماندا”

“تەنانەت کاتێک چووە تۆتنهام، بۆ ئاستی نزمتر دابەزی بەڵام ئێستا لە ئاستی ڕۆناڵد

ۆ و مێسی و لیڤاندۆفسکیە”

لە دواین یاری تۆتنهام لە ڕۆژی شەمە کەین توانی گۆڵی سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا