بە هۆی پۆستێکی ئینستاگرام هێرش دەكرێتە سەر مۆراتا

یاریگا

Alvaro Morata

Alvaro Morata


خێزانی ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بە هۆی بڵاوکردنەوەی دیمەنێکی ڤیدیۆیی سەمای خۆی و مۆراتا هێرشێکی زۆر لەلایەن هاندەرانی بلوزەوە کرایە سەر.

گۆڵکاری ئیسپانی بلوز بە هۆی پێکانی پشتیەوە پێنج یاری رابردووی یانەکەی بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە، بەڵام خێزانەکەی پارچە ڤیدیۆیەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە کە لە لایەن مۆراتاوە لە باوەش دەکرێت، بۆیە هاندەرانی یانەکە بەم دیمەنە دڵگران دەبن بۆی دەنوسن کە پێوستە چارەسەری وەربگرێت نەک ئەم کارانە بکات.

لەلایەن خۆیەوە مۆراتاش وەڵامی ئەو هێرشەی هاندەران دەداتەوە و نوسیویەتی ” ئەم ڤیدیۆیە کۆنە و من هیچ پێکانم نیە و بۆ یاری داهاتوو ئامادەم “. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش چەند رۆژێک ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری چێڵسی رایگەیاند بوو کە مۆراتا لەوانەیە تەواوی ئەم وەرزە نەتوانێت یاری بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر