سیتی زۆرترین پارەی لە دوو وەرزی ڕابردوو خەرج کردوە

مانجستەر سیتی ژمارەیەکی خەیاڵی خەرجکردوە لە دوو وەرزی ڕابردوودا بۆ هێنانی یاریزانی نوێ کە لە مێژوودا وێنەی نیە

 سیتی  ٨٧٨ ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزانان خەرج کردوە کە ئەم بڕە پارەیەش لە گشت یانەکانی ئەوروپا زیاتر

بە دوای سیتی یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی دێت کە بڕی ٨٠٥ ملیۆن پاوەندی خەرج کردوە

هەروەها یانەی مانجستەر یونایتد و بەرشەلۆنە و چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید لە پلەکانی سێهەم و چوارەم و پێنجەم و شەشم دێت بە بڕی ٧٤٧ ، ٧٢٥، ٥٩٢، ٤٩٧ ملیۆن پاوەند

یانەکانی خولی ئینگلیزی زۆرترین پارەیان خەرج کردوە بە خولەکانی دیکەی ئ

ەوروپا بە جۆرێک لە ٢٠ یانەی پێشەنگ، هەشتیان لە خولی ئینگلیزین کە ئەوانیش بریتین لە یانەکانی لیڤەرپول و ئەرسناڵ و ئیڤەرتۆن و تۆتنهام و ساوزهامپتۆن و کریستاڵ پاڵاس

ئەم ژمارانەش لە لایان دامەزراوەی سی ئای ئی ئێس کە تایبەتە بە چاودێری یاری تۆپی پێ بڵاوکراونەتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا