لوپێتکی گرێبەستەکەی درێژ دەکاتەوە

Julen lopetegui

Julen lopetegui

یاریگا
جولیان لوپێتکی، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیسپانیا گرێبەستەکەی تا ساڵی 2020 درێژ دەکاتەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەو کە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێ گەیشتۆتە رێکەوتن و هەموو رێکارێکی یاساییان تەواو کردووە ئەوەی ماوە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

لوپێتکی لەو کاتەی پۆستی راهێنەرایەتی لارۆخای گرتۆتە ئەستۆ، لە کۆی 16 یاری 12 بردنەوە و 4 یەکسانبوونی تۆمار کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر