دێمبێلی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو.

Osmane Dembele

Osmane Dembele

یاریگا
عوسمان دێمبێلی، هێرشبەری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی ئازاری گەدە بەشداری لە راهێنانەکانی ئەمرۆی یانەکەیدا نەکرد.

یاریزانی فرانسی دوای نزیکەی یەک مانگ بە هۆی پێکان نەیتوانی بەشداری لە هیچ یارییەکی بلاوگرانا بکات، لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر خیتافی گەرایەوە یاریگاکان، بەڵام ئەمرۆ جارێکی دیکە بە هۆی ئازاری گەدە نەیتوانی بەشداری لە راهێنانەکان بکات.

ڤالڤێردی راهێنەری بارسێلۆنا بە هۆی ماندوو بوونی یاریزانانی یانەکەی بە تایبەت ئەوانەی بەرامبەر خیتافی بەشدارییان کرد، ناچار بوو بۆ راهێنانەکانی ئەمرۆ شەش یاریزانی لە تیپی دووەم بانگهێشت بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر