ڕاهێنەری بارسێلۆنا پلانی ئامادەکردنی تیپەکەی بۆ یاری چێلسی دەستپێکرد

یاریگا

دوای یەکسانبوونێکی بە تامی دۆڕان لە نێو کامب نو بەرانبەر یانەی خیتاڤی ، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا پلانی خۆئامادەکارییەکانی خۆی بۆ یاری چێلسی دەستپێکرد.

ڕۆژنامەی AS بڵاویکردوەتەوە کە ڕاهێنەری بارسا بڕیاری داوە 2ڕۆژ پشوو بە هەموو یاریزانان بدات تاکو تۆزێک لە هیلاکی و ماندوبوونیان کەم ببێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە مەشقەکان دەستپێدەکاتەوە، بەرلەوەی ڕووبەڕووی ئیبار لە لیگا دواتر چێلسی لە چامپیۆنزلیگ ببێتەوە، لە راپۆرتی ڕۆژنامەکە هاتوە کە ڤالڤێردی دەزانێت یاریزانەکان زۆر هیلاک و ماندوون وەک لە یاری خیتاڤی بە تەواوی دەرکەوت، بۆیە دەیەوێت بۆ یاری چێلسی یانەکە پشووێکی باش بدات و لە یاری ئێباریش بە کەمترین ئەرک و زیان 3 خاڵەکە ببات، تا بە ئامادەباشییەکی زۆر باش لە (ستامفۆرد بریچ) یاریگای چێلسی لەندەنی ڕووبەڕووی یاریزانانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر ببێتەوە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەو پشووە کورتە ساتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پیکێ و ڤیرمایلین و دیمبلی بە تەواوی لە ئاسەواری پێکانەکانیان چاک ببنەوە، هەروەها لیۆنێل مێسی و ئینیستا و بۆکێتس و ڕاکیتیچ چەند ئەستێرەیەکی دیکەی یانەکەش بەو پشووە جارێکی دیکە هێزیان بۆ دەگەڕێتەوە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە ڤاڵڤی بۆ گەڕانەوەی هێز بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا ناوی لەو پلانە ناوە (پلانی چێلسی) کە تییدا خوازیارە ئاسەوارەکانی ماندوو بوونی مانگ و نیوی ڕابردوو لەسەر ئەستیرەکانی کەم ببێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر