مارادۆنا ستایشی مێسی دەکات و وەسفێکی ناشرینی ئیکاردی دەکات

یاریگا

لەتازەترین لیدوانی رۆژنامەوانیدا(دیگۆ ماردۆنا)ی ئەفسانەی تۆپی پێی ئارجەنتینی باسی بارودۆخی هەڵبژاردەی تانگۆ کرد و ستایشی لۆنێل مێسی کاپتنی تیپەکەی کرد.

مارادۆنا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئال بۆبیۆبار)ی ئارجەنتینی گوتی ” هیچ لە یاریزانان ڕێز لە درێسی هەڵبژاردەکە ناگرێت، تەنه مێسی نەبێت، سەیرکەن دوایین یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکە تیپەکە چی بەسەر هات، خەریک بوو لە بری 4 گۆڵ 8 گۆڵمان لەسەر تۆمار بکرێت، دویا ئەوەی 2-0 لە پێش بووین، بەڕاستی سامپاولی بەختی هەیە، لەبەر ئەوەی درەوشانەوەی مێسی هەموو هەڵەکانی هەڵبژاردەکە دەشارێتەوە، کێشەی تیپەکە ئەوەیە کە یاریزانی وا نین کە بتوانن هاوکاری مێسی بکەن.

مارادۆنا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت” کێ چاوەڕێی ئەو رۆژەی دەکرد (بیلیا) درێسی هەڵبژاردەکە بپۆشێت، هەروەها شەرمەزارییەکی گەورەیە ئیکاردی بۆ هەڵبژاردەی ئارجەنتین بانگهێشت بکرێت، بە بوونی هیگوایین هێڵی هێرشبردن باشە بەڵام باشتریش دەبێت گەر کارلۆس تیڤێز جارێکی دیکە بانگهێشت بکرێتەوە.

دەربارەی چانسی هەڵبژارجەی ئارجەنتین لە مۆندیالی ڕووسیا کە لەم هاوینەدا بەڕێوە دەچێت مارادۆنا دەڵێت تا ڕێژەی 60 % لەو باوەڕەم کە ئارجەنتین دەتوانێت ڕکابەری بکات، بەڕاستی چانسی هەڵبژاردەکە لەسەر درەوشانەوەی مێسی ڕادەوەسێتێت .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر