کۆنتی هاوینی داهاتوو چێڵسی جێدێڵێت

Antonio Conte

Antonio Conte

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئیتاڵیا تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت و هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت.

رۆژنامەی ” Telegraf”ـی بریتانی بڵاویکردۆتەوە کە ئابرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی دەیەوێت کە راهێنەری ئیتاڵی تا کۆتایی ئەم وەرزە لەسەر پۆستەکەی بەردەوام بێت و پاشان هاوینی داهاتوو بە رێکەوتنێک لە نێوان هەردوولادا ناوبراو واز لە پۆستەکەی بهێنێت و راهێنەرێکی نوێ دەست نیشان بکرێت، دیارترین ئەو کەسانەش کە ناویان هاتووە بۆ راهێنەرایەتی ئەو یانەیە لویس ئێنریکێ راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنایە.

دوای ئەوەی هاویمی رابردوو کۆنتی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کرد کە چەند یاریزانێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام داواکانی جێ بە جێ نەکران و لەو کاتەوەش کێشە لە نیوان هەردوولادا درووست بووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر