” دڵنیام رۆژێک نێیمار درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت ”

Neymar - Marcelo

Neymar – Marcelo

یاریگا
مارسێلۆ، بەرگریکاری بڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دڵنیایی دەدات کە رۆژێک دێت و نێیماری هاونیشتیمانی و یاریزانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا درێسی یانەکەی دەپۆشێت.

بەرگریکاری شاهانەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی ” ESPN”ـی ئەمریکی سەبارەت بە دەنگۆکانی گواستنەوەی هاونیشتیمانیەکەی بۆ یانەکەی دەڵێت ” نێیمار هەمیشە ئارەزوو دەکات کە لە باشترین یانەی جیهان یاری بکات و هەموو هەوڵیشی ئەوەیە کە بتوانێت بەرزترین ئاستی پێشکەش بکات، هەربۆیە دڵنیام لەوەی کە رۆژێک دێت و درێسی یانەکەمان دەپۆشێت”.

ماوەیەکە دەنگۆیەکی بە هێز هەیە کە بەرپرسانی میرنگی لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا رازی بکەن و پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر