ڤیداڵ: نامەوێت بایەرن بەجێبهێڵم

ئارتورۆ ڤیداڵ بیر لە جێهێشتنی یانەی بایەرن میونخ ناکاتەوە وە  بە درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ میونخ خۆشحاڵ دەبێت

دوای دەنگۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ چێڵسی بڵاوکرایەوە، ئەگەر ڕۆشتنی ئەو یاریزانە  لە بایەرن هاتە ئاراوە

بەڵام ئەو یاریزانە ڕایگەیاند کە ئەو دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن درێژ بکاتەوە کە ساڵی ٢٠١٩ کۆتای دێت

“من بیر لە ڕۆشتن ناکەمەوە. من زۆر ئاسودەم لێرە”  ڤیداڵ بە سپۆرت وەنی گووت

“بە دەڵنیایەوە حەز بە درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەم دەکەم.  وە ئەوە ئەگەرێکە. منداڵەکانم زۆر دڵخۆشن لێرە”

ڤیداڵ لە ١٨ یاریدا توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بکات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا