هاری کین و محەمەد سەلاح لە کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتوونی پێش مێسی دەکەون

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی رۆژنامەیەکی ئیسپانی، کێبڕکێی نێوان ئەستێرەکانی ئەوروپا لەسەر نازناوی باشترین گۆڵکاری ئەوروپا گڕی گرتوە و لەو ساتەشدا کین و سەلاح پێش مێسی ئەستیرەی بارسێلۆنا کەوتوون.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی بەهۆی گۆڵ تۆمار نەکردنی بەرانبەر خیتاڤی و لەبەرانبەردا گۆڵ کردنی ڕکابەرانی لە پرێمەرلیگ و خولی فەرەنسی، یاریزانە ئارجەنتینییەکە لە نێو باشترین 3 گۆڵکار بۆ پێنجەمی ڕیزبەندییەکە دابەزی، بە تایبەتی بەهۆی گۆڵکردنی کین و سەلاح و ئەگویرۆ لەم گەڕەی پرێمەرلیگ لە کێبڕکێیەکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە کاتێکدا ئەگوێرۆی هاوڕێی مێسی لە هەڵبژاردەی ئارجەنتین بە تۆمار کردنی سوپەر هاتریک بەرانبەر لیستەر سیتی توانی بە توندی بگەڕێتەوە نێو پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکانی ئەوروپا.

ئەوەی خوارەوە لیستی باشترین گۆڵکارانی ئەوروپایە بە پێی خاڵەکانیان :
1- هاری کین (تۆتنهام ) 23 گۆڵ . 46 خاڵ
2- محەمەد سەلاح (لیڤەرپول) 22 گۆڵ 44 خاڵ
3-سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مان سیتی ) 21 گۆڵ 42 خاڵ
4- کاڤانی (پاریس سان جێرمان) 21 گۆڵ 42 خاڵ
5- مێسی (بارسێلۆنا) 20 گۆڵ . 40 خاڵ
6- ئیمۆبێلی (لازیۆ) 20 گۆڵ 40 خاڵ
7-نێیمار جۆنیۆر(پاریس ) 19 گۆڵ 38 خاڵ
8- لۆڤاندۆسکی (بایەڕن) . 19 گۆڵ 38 خاڵ
9- جۆناس (بێنفیکا) 25 گۆل .37.5
10- ئیکاردی (ئینتەرمیلان) 18 گۆڵ 36 خاڵ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر