پێکانی مۆراتا بەر لەیاری بارسێلۆنا هەرا لە نێو یانەی چێلسی دەنێتەوە

یاریگا

بەر لە یارییە ئاگرینییەکەی نێوان یانەی چێلسی لەندەنی و بارسێلۆنای ئیسپانی، ئالفارۆ مۆراتای هێرشبەری بلووز بەهۆی ڕاستی دابڕانی بەهۆی پێکانێک لە پشتیەوە هەرایەکی گەورەی لای هاندەرانی یانەکەی ناوەتەوە.

ڕۆژنامەی ASی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری چێلسی پێشتر ڕایگەیاندوە کە مۆراتا بە هۆی ئازاری پشتی لە یارییەکانی یانەکەی دابڕاوە و ئەو پێکانەی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە دەکێشێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لە یارییەکانی ڕابردووی یانە بەشداری نەکردوە، بەڵام ئەوەی هەرای ناوتەوە ئەوەیە کە مۆراتا گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی لەگەڵ خێزانەکەی داناوە کە تێیدا دەردەکەوێت مۆراتا زۆر بە چالاکی سەما دەکات و لە دیمەنێکدا هاوسەرەکەشی هەدەگرێت و بەرز دەکاتەوە، ئەم دیمەنەش لە لایەن هاندەرانی چێلسی لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکرێت، بە تایبەتی بەر لە یاری 20 ئەم مانگە کە تێیدا چێلسی لە میانی یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ میوانداری بارسێلۆنای ئیسپانی دەکات، هاندەران پێیان وایە کە سەبارەت بە پێکانی مۆراتا نهێنییەک هەیە و پێویستە ڕوونکردنەوەی تایبەت سەبارەت بە بارودۆخی پێکانە بدرێت.

ئاشکرایە مۆراتا لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی ئینگلیزییەکە کردوە و تا ئێستاش یاریزانەکە 10 گۆڵی لە خولی پرێمەرلیگ بۆ یانەکەی تۆمار کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر