ڕۆژنامەی AS پێکهاتەی زێدان بۆ شکست پێهێنانی پاریس ئاشکرا دەکات

یاریگا

بەر لە دوو ڕۆژ لە یارییە ئاگرینەکەی قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگ نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، ڕۆژنامەی AS ی مەدریدی پێکهاتەی ریاڵ مەدریدی بۆ ئەو یارییە و پلانی زێدانی بۆ شکست پێ هێنانی پاریسییەکان ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی AS ی مەدریدی، زێدان دەیەوێت bbc لەسەرتای یارییەکە یاری پێ بکات، بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخاتە سەر هیڵی بەرگری یانەی پاریس سان جێرمان و هەوڵی تۆمار کردنی بردنەوەیەکی باش بدات، ئەوەی خوارەوەش پێکهاتەی پێشبینی کراوی ڕۆژنامەکەیە بۆ ئەو یارییە گرنگە کە بڕیارە کاتژمیر 10.45 ڕۆژی چوراشەممە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

گۆڵپارێز: کیلۆر ناڤاس
بەرگریکاران : ناچۆ ، مارسیلۆ، ڕامۆس ، ڤاران
ناوەڕاست : کاسمیڕۆ، کڕۆس ، مۆدڕیچ
هێرشبردن: ڕۆناڵدۆ ، بەیل ، بن زیمە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر