ڤاڵڤێردی باسی نهێنی یەکسانبوونەکەی یاری خیتاڤی دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی یانەکەی دوێنێ شەو کەوتە تەڵەی خیتاڤی و بۆ پێنجەمین جار لە لیگا تووشی یەکسانبوون هات، ڕاهێنەری بارسێلۆنا هۆکار و نهێنی ئەو یەکسانبوونەی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، ئارنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری بلووگرانا دەڵێت” هۆکاری یەکەمی ئەو یەکسانبوونە نەبوونی پەرۆشی و گەرم گوڕی بوو لە لایەن یاریزانان، پێویست زیاتر بە پەرۆش و بە گیانی شەڕانگێزی یارییان بکردایە، بەڵام ئەوە لە یاری بەرانبەر خیتاڤی نەبوو، کە بەشێوەیەکی زۆر باش بەرگرییان دەکرد، هەروەها گوتیشی یەکسانبوونی ئەو یارییە بەلای ئەو ئاسایی بوو، لەبەر ئەوەی یاریزانانی بارسا لە ماوەی مانگ و نیوی ڕابردوودا زۆر هیلاک بوون یاری زۆر و قورسیان ئەنجامداوە بۆیە هیچ یانەیەک ناتوانێت تا سەر هەر سەرکەوتن تۆمار بکات، هەروەها یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا بەتایبەتی بەرانبەر ڤالەنسیا یانەکەی زۆر ماندووتر کرد.

ڤاڵڤی لە درێژەی قسەکاندیا خۆشحاڵ خۆی دەربڕی بەوەی بۆ هەفتەیەک یاری ناکەن، لەم ڕوەوە گوتی “زۆر گونجاوە کە ئەو هەفتەیە پشوێکی باش وەردەگرین بەر لەوەی ڕووبەڕووی ئیبار لە لیگا ببینەوە دواتر بەرانبەر چێلسی یاری بکەین.

لەکۆتاییدا ڕاهێنەری بارسا ستایشی ئاستی یاری مینای کرد و گوتی ئەو لەگەڵ دیمبلی ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد و گوتی بەشداری کردنیان مایەی دڵخۆشی بوو، بەهیوای ئاستی بەرزتر لە یارییەکانی داهاتوودا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر