ئەستێرەیەکی پاریس باسی تایبەتمەندییەکانی نێیمار لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان دەکات

یاریگا

لەو ڕۆژەی نێیمار جۆنیۆر، وەک گرانبەهاترین یاریزانی جیهان پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جیرمان کردوە، جگە لەو مووچە بەرزەی وەریدەگری چەندین تایبەتمەندی دیکەیشی هەیە کە بە هاوڕێیانی دیکەی لە یانەکە نەدراوە.

لەم باریەوە (ئادریان ڕابیۆ) ئەستێرەی یانەی پاریس لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی ماڕکا دانی بەوەدا ناوە کە نێیمار هەروەها تا ڕادەیەک کیلیان مباپی چەندین یتابەت مەندییان پێ دراوە لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان بێ ئەوەی جۆری ئەو تایبەتمەندییانە ڕوون بکاتەوە ئایا پەیوەندی بە بۆچوونی خۆیان بە پێکهاتەی سەرەکی هەیە یان دەربارەی یاری کردنیان و ئامادەبوون لە مەشقەکان و شتی دیکەیە وەکو باسی لێوە دەکرێت، بەلام ڕابیۆ ڕایگەیاند کە مامەڵەی  نێیمار و مباپی جیاوازە و وێرای ئەوەش ئەوان هیچ کات ئیرەیی بەو شتە نابەن و پێی نیگەران نین.

دەربارەی یاری ڕیاڵ مەدرید، ڕابیۆ دەڵێت ” چانسی هەردوو لا یەکسانە، هەرچەندە ڕیاڵ مەدرید زۆر بە جۆشەوە چاوەرێی ئەو یارییە دەکات و دەیەوێت وەرزی ئەمساڵی بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ڕزگار بکات، ئەوان بە هەموو هێزی خۆیان یاری دەکەن بەڵام دیار نییە کێ یارییەکە یەکلایی دەکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر