محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی یاریەکەی ئەمشەو بوو

دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی توانی بەرامبەر بە یانەی ساوزهامپتۆن سەرکەوتوو بێت محەمەد سەڵاح بووە باشترین یاریزانی یانەکە

“ئەم یاریە گرنگ بووە بۆ ئامادەکاری خولی یانە پاڵەوانەکان وە دەبێت تەنانەت ئەنجامی یاریەکەی ئەمڕۆ لەبیر کەین و ئیدی تەنیا بیر لە یاری داهاتوو بکەینەوە” محەمەد سەڵاح گووتی

“ من یارمەتی یانەکەم دەدەم کاتێک گۆڵ تۆمار دەکەم”

ئێستا محەمەد سەڵاح بە ٢٢ گۆڵ لە پلەی دووەمی گۆڵکارانی خولی ئینگلیزی دێت کە تەنها یەک گۆڵ جیاوازی هەیە لەگەڵ هاری کەین

محەمەد سەڵاح لە یاریەکەی ئەمشەو توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات بۆ یانەکەی

لیڤەرپوول بڕیارە ڕۆژی چوار شەمە بەرامبەر بە  یانەی پۆرتۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری ئەنجام بدات

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا