سانشێز: من لیۆم بینی دەگریا دوای یاریەکەی چێڵسی

ئەلێکسس سانشێز ئاشکرای کرد کە لیۆنێل مێسی لە دوای شکستی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە چێڵسی لە یاری پێش کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گریاوە

مێسی لەو یاریەدا نەیتوانی پێناڵتیەک گۆڵ بکات و لە هەردوو یاریەکە بەرشەلۆنە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بە دوو کرایە دەرەوە

ئەو یاریزانەی مانجستەر یونایتد لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت باسی ژیانی وەرزشی یاریزانانی تۆپی پێ دەکات

“تۆپی پێ دەتوانێت ژیانێکی شاهانەت پێ ببەخشێت بەڵام خەڵک ئەو هەموو ماندووبونە نابینێت کە یاریزانان پێیدا تێدەپەڕن”

“ڕەنگە تۆ نەتوانی خێزانەکەت ببینی و ڕۆژی لە دایکبوونی دایکت نەتوانی ئامادە بیت. زۆرێک لە یاریزانان زۆر بیر لەوە دەکەنەوە کە ڕۆژی لە دایکبوونی  منداڵیکانیان بتوانن ئامادە بن”

“لە کاتی یاریەکان دەگریت ئەگەر یاریەکەی گرنگ شکست بهێنتت. لە ژووری خۆگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە لە  دوای یاریەکەی چێڵسی من لیۆم بینی دەگریا. ئەمەش لەبەر ئەوەی یاریزانان داواکاری زۆر لە خۆیان دەکەن. خەڵک ئەوە نابینێت”

“هەندێک جار خەڵک دەڵێت ئەو کەسە گۆڕاوە کاتێک ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها دەکڕیت یان دەڵێت خۆی دەردەخات. من فێربووم لەوەی کە ناتوانین هەموان ڕازی بکەین”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا