نادال پێشبینییەکی خراپی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر پاریس سان جێرمان هەیە

یاریگا

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یارییە ئاگرینەکەی نێوان ریال مەدرید و یانەی پاریس سان جێرمان، ڕافائێل نادال کە هاندەرێکی مەدریدی سەرسەختە پێشبینی خۆی بۆ یاری نێوان ڕیاڵ و پاریس ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، نادال بە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ی کەتەلۆنی گوتوە، کە ئە ڕووبەڕووبوونەوە یەکلایی کەرەوانە هەمیشە پێشبینی کردن تێیدا قورس دەبێت، بەڵام من پێم وایە لەو ساتەدا سان جێرمان بە رێژەیەکی کەم لە ریال پاڵێوراوترە بەڵام لێرەدا شتێک هەیە ئەویش ئەزموونی ریاڵ مەدریدە لەم پاڵەوانێتییەدا، مەدرید ئەزموونێکی گەورەی لە چامپیۆنزلیگدا هەیە.

نادال لە درێژەی قسەکانیدا، دەڵێت” ڕاستە ریاڵ مەدرید ماوەیەکە ئاستی لە دابەزین دایە، بەڵام هەموو یانەیەکی گەورە دوای ئەوەی دەگاتە لووتکە کاتێکیش دێت لەپڕ ئاستی دابەزینێکی گەورە بە خۆیەوە ببینێت، چارەسەری ئەوە بە دۆزینەوەی کەمو کوڕییەکان دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر