سپۆرت پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا بۆ یاری خیتاڤی بڵاودەکاتەوە

یاریگا

بڕیارە کاتژمێر 6,15 ی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر یانەی بارسێلۆنا لە یارییەکی گرنگدا ڕووبەڕووی یانەی خیتاڤی دەبێتەوە، ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەی بارسا بۆ ئەو یارییە بڵاودەکاتەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی کردوە کە پیکێ جارێکی دیکە بەشداری لەو یارییەش دەکات وێرای ئەوەی لە پێکانەکەی تەواو چاک نەبووەتەوە، هەروەها بڕیارە یاری مینا یەکەمین یاری بە شێوەی سەرەکی بە درێسی بارسا بڵاوبکاتەوە ئەوەی خوارەوەش پێکهاتەی بارسێلۆنایە بە بۆچوونی سپۆرت

گۆڵپارێز: تێرشتیگن
بەرگریکاران: پیکێ ، یاری مینا، لۆکاس دینی ، سیمیدۆ
ناوەڕاست: ڕاکیتیچ ، بۆسکێتس ، کۆتینیۆ، پاولینیۆ
هێرش بردن : مێسی ، سوارێز

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر