3 یانەی گەورەی ئەوروپا لەسەر لویس ئێنریکی دەجەنگن

یاریگا

بەر لە تەواو بوونی ئەم وەرزەی خولە گەورەکانی ئەوروپا، چەندین یانەی گەورە و ناوداری ئەوروپا هەوڵی ڕازی کردنی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا دەدەن.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بلاویکردوەتەوە، کە ئێنریکی لە لایەن هەردوو یانەی چێلسی و ئاڕسناڵ بایەخی زۆری پێ دەدرێت و پاڵێوراوی یەکەمە بۆ ئەوەی وەکو شوێنگرەوە لە ئەگەری ڕۆیشتن یان لادانی هەر یەکە لە کۆنتی و فینگەر لەیەک لەو دوو یانەیە دەستبەکار بێت، بەلام بە پێی ڕۆژنامەکە کۆنتی خوازیارە ئەم جارە ڕاهێنەرێتی یانەیەکی پرێمەر لیگ وەربگرێت.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە جگە لەو دوو یانەیە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی ئێنریکی وەک پالێوراوێک بۆ شوێنگرتنەوەی ئۆنای ئێمرێ دیاری کردوە، بە تایبەتی لە ئەگەری شکست خواردنی یانە پاریسییەکە لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ، کە ئامانجی نمرە یەکی خلێفی سەرۆکی یانەکەیە و چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدات.

 

ئاشکرایە کە ئێنریکی دوای وازهێنانی لە یانیە بارسێلۆنا پۆستی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتوە و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی تازەی خولەکانی ئەوروپا لە هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە بۆ جیهانی ڕاهێنەرایەتی بگەرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر