کلۆپ و فینگەر ڕکابەری لەسەر ئەستێرەیەکی پرێمەر لیگ دەکەن

 


یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ناسراو ئاشکرای کردوە کە هەریەکە لە یۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپول و ئارسین فینگەر ڕاهێنەر ئاڕسناڵ، لەسەر ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ لە ڕکاربەری دان.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە هەردوو یانەی لیڤەرپول و ئاڕسناڵ دەیانەوێت (جاک پۆتلاند)ی گۆڵپارێزی لاوی یانەی ستۆک سیتی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەپێی ڕۆژنامەکە کلۆپ متمانەی بە (لۆریس ) و (مینۆلێ)ی هەردوو گۆڵپارێزەکەی نەماوە، لە کاتێکدا فینگەر، ڕاهێنەری ئاڕسنال پێی باشە ئەو گۆڵپارێزە لاوە شوێنرگرەوەیەکی باش دەبێت بۆ (بیتەر چیک) کە تەمەنی گەورەیە و لە وازهینان نزیک بوەتەوە.

پۆتلاند، تەمەنی تەنها 24 ساڵە و یەکێکە لە دیارترین گۆڵپارێزانی پرێمەر لیگ وپێشتریش ئارسناڵ 40 ملیۆن پاوەنی بە یانەی ستۆک دابوو، بەڵام یانەکە ئەو دەستەوارەیەی یانەی تۆپچییەکانی ڕەت کردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر