مۆرینهۆ: دەبێت من خەڵات بکرێم

0

 

ڕاهێنەری یانەی مانجستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕوای وایە کە ئەو دەبێت خەڵاتێکی تایبەتی پێ ببەخشرێت کە تایبەت بێت  بە هەڵسووکەوتی ڕاهێنەران 

مۆرینهۆ ماوەیەکە چەند لێدوانێکی تووندی بەرامبەر بە بەرپرسان داوە و پێشتریش ناکۆکی هەبووە لەگەڵ چەند ڕاهێنەرێک

بەڵام ئەو ڕاهێنەرە پێی وایە دەبێت خەڵات بکرێت

“من زۆر بەتەمام کە خەڵاتی  جوانترین ڕەوشتی ڕاهێنەرم پێ ببەشرێت”

“من بەڕاستمە و خۆم ئامادە دەکەم و زۆر دڵخۆشم. منیش بۆم هەیە جار جار توڕە بم و کۆنترۆل لەدەست بدەم لە یاریەکدا. من بێ هەڵە نیم”

“ زۆر خەڵات هەن. باشترین ڕاهێنەری هەفتە و مانگ و زۆری کەش. ئەوان دەبێت لەسەر ڕەفتاری ڕاهێنەریش خەڵات ببەخشن”

“من دڵنیام دەیبەمەوە”

پیاوەکانی مۆرینهۆ ئێستا ١٦ خاڵ لە دوای مانجستەری سیتی پێشەنگن بەڵام هەر لە پلەی دووەمن

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.