زێدان بە بردنەوە گەورەکەی دڵخۆشە و هەڕەشە لە پاریس سان جێرمان دەکات

یاریگا

دوا بەدوای بردنەوەیەکی گەورە بەسەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بە ئەنجامی 5-1 ، زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی پیشاندا و بە ئەستێرەی یانەکەشی هەڕەشەی لە پاریسییەکان کرد.

لەم بارەیەوە زیزۆ بە رۆژنامەی ASی مەدریدی گوت” لە گێمی یەکەم زۆر خێرا یاریمان کرد و توانیمان بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگا بکەین و یاری یەکلایی بکەینەوە، بەڕاستی ئێمە بیرمان لەسەر یاری چوارشەمەی پاریسیش بوو، بۆیە هەندێک گۆڕانکاریم کرد، بەڵام دڵخۆشم، دەربارەی یارییەکەی پاریس زێدان گوتی” ئێمە لە یاریگای خۆمان یاری دەکەین و دەبێت جیاوازی بە ئەنجام دروست بکەین، من پیکهاتەی پێویستم دیاری کردوە بۆ یارییە کە قورس دەبێت”.

سەبارەت بە هاتریکی ڕۆناڵدۆ زێدان گوتی ” من زۆر دڵخۆشم بۆی، من نیگەران نیم بۆ ئەستێرەیەک کە هاتریکی لەو یارییە تۆمار کردوە، من بە پاریسییەکان دەڵێم بۆ خۆتان ئاگاداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بن و لێی بترسن”.

لە کۆتایی قسەکانیدا زێدان جارێکی دیکە بەرگری لە کەریم بن زیمەی هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد و گوتی نازانم بۆچی فیکەی ناڕەزایی بۆ ئەو یاریزانە لێدەدەن، ئەو یارییەکی باشی ئەنجامدا و هەلی بۆخۆی و هاوڕێیانی دروست کرد و تەنها لە گۆڵ تۆمار کردن بەخت یاوەری نەبوو”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر