مێسی بەهێزترین دوو یانە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دیاری دەکات

یاریگا

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەیەکی ئینگلیزی، لیۆنێل مێسی بەر لە دەستپێکی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا، 2 یانەی وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بردنەوەی جامەکە دەستنیشان کردوە.

لەم بارەیەوە مێسی بە ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی گوتوە، مانچێستەر سیتی و پاریس سان جێرمان، لە وەرزی ئەمساڵ بەهێزترین دوو یانەن، هەروەها ناتوانم ڕیاڵ مەدرید لە نێو بەهێزەکان دوور بخەمەوە هەر چەندە ئەمساڵ ئاستیان بە پێی پێویست نەبووە بەڵام ئەوان ئەزمووناین باشە، هەروەها یانەی بایەڕن میونشینیش بەهەمان شێوە یانەیەکی گەورەیە و دەتوانێت دوور بڕوات، بەڵام گەر بتەوێت بەهێزترین دوو یانە دیاری بکەم، ئەوا پێت دەڵێم هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و پاریس پاڵێوراوی منن بۆ ئەوەی یەکیان جامکە بباتەوە.

دەربارەی بارسێلۆنا مێسی گوتی ” لە ڕووی هێرشبردن بە رۆیشتنی نێیمار جۆنیۆر هەندێک هێزمان لە دەست دا، بەڵام لە ڕووی بەرگریکردن زۆر پێشکەوتنمان بەدەست هێناو تۆکمە تر دەرکەوتین.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر