کریستیانۆ ڕیکۆردێکی مێژوویی هاوتا دەکاتەوە

یاریگا

دوێنێ شەو لە یارییەکەی رایڵ مەدرید و ڕیال سۆسیداد کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی هاتریک تۆمار بکات و چەندین ڕیکۆردی گرنگیش تۆمار بکات، هەرەوەها توانی ڕیکۆردێکی مێژوویی یاریزانێک هاوتا بکاتەوە.

لەم بارەیەوە ، ماڵپەڕی (مستەر شیب) کە تایبەتە بە ئامارەکان بڵاویکردوەتەوە کە بەگۆڵە سەرەکەی ڕۆناڵدۆ بەرانبەر سۆسیداد یاریزانە پورتوگالییەکە توانی گۆڵی ژمارە 49 بە لێدانی سەر لە لیگا تۆمار بکات، بەمەش ڕێکۆردی (ئەدۆرێز)ی ئەفسانەی بلباوی هاوتا کردەوە، هەروەها زیاتر لە ڕیکۆردی پێوانەیی هەموو لەلیگا لە 25 ساڵی ڕابردوو نزیک دەبێتەوە، کە تۆکمار کردنی 60 گۆڵە بە لێدانی سەر کە یاریزان (ئۆرزایز) پێشتر تۆمار کردوە.

لە هەمان کاتیشدا رۆنالدۆ زۆرترین گۆڵی لە کەمترین ژمارەی یاری لەیەک یاریگا لە یانەیەک تۆمار کردوە ئەویش هەر بەرانبەر سۆسیدادە کە لە سانتیاکۆ بێرنابیۆ لە کۆ 6 یاری 15 گۆڵی تۆمار کردوە.

دوێنێ شەو ڕۆناڵدۆ بە تۆمار کردنی هاتریک و پێدانی ئاسیستێک بۆ ڤاسکوێز، وەک باشترین یاریزانی یارییەکەی بەرانبەر سۆسیداد دیاری کرا کە تێیدا ڕیاڵ بە ئەنجامی 5-1 سەرکەوتنی تۆمار کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر