“گریزمان سەرسوڕهێنەرە”

ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دیەگۆ سیمۆن ستایشی ئاستی بەرزی گریزمانی کرد دوای ئەوەی ئەو یاریزانە توانی بە گۆڵێکی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یەکسان بوون ڕزگار بکات

“ئەوە یاریەکەی زۆر سەخت بوو و ئێمە بردنەوەیەکی گرنگمان بەدەستهێنا” ئەو ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ گووتی

“گریزمان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ئەو زۆر سەرسەڕهێنەرە و لە هەمووشوێنێک هەیە”

گریزمان لە خولەکی یەکی یاریەکەدا توانی تۆڕی مەلەگە بهەژێنێت و تاکە گۆڵی یاریەکەی تۆمار کرد

ئەتلەتیکۆ بە ٥٢ خاڵ لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیە و  شەش خاڵ جیاوازی لەگەڵ بەرسا هەیە بەڵام هێشتا بارسا یاری ئەم هەفتەیەی ئەنجام نەداوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا