دوای دوو گرێبەستی تر ڕیزەکانی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی تەواوکرا

یاریگا

راگەیاندنی یانەی وەرزشی برایەتی

بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی، تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی لەشاری سلێمانی دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی تۆپی سەرمێز (كاروان ئازاد) كرد، ئەمجارە دوای واژوو كردنی دوو گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانی تۆپی سەرمێز (كارزان محەمەد لەتیف) و (تارق زیاد تاهیر)، ریزەكانی تۆپی سەرمێزی برایەتی كۆمپلیت بوو.

بەشدار سەربەست وەكو راهێنەری تۆپی سەرمێزی برایەتی لە هەولێر گەشتی سلێمانی كردبوو بۆ ئەم مەبەستە ولە لێدوانیكَی رۆژنامەوانی گوتی: دوای رەزامەندی سەرۆك ودەستەی كارگێڕی یانەكەمان و ئەكتیڤ بوون و هەروەكو جاران بۆ ئەوەی تیپی سەرمێزی برایەتی ببێتەوە ژمارەیەكی قورسی نێو خۆی ونێودەوڵەتی پێوویستمان بەم گرێ بەستانە بوو تا بتوانین ناوەی یانەكەمان لە خول وپاڵەوانیەتییەكان بەشكۆمەندی و بەروە لوتكە رەوان بكەینەوە، من سوپاسی هەموو هاوكارانم لە یانەكەمان دەكەم، ئومێد دەخوازم لەگەڵ ئەم گرێبەستانە بتوانین كاری جیدی بكەین بۆ رازیكردنی جەماوەرە زۆر و گرنگ و بەوەفایەكەی یانەكەمان زیاتر هەوڵ بدەین.

 

لە لای خۆیەوە، (كارزان محەمەد لەتیف)ی یاریزانی پێشووی یانەی برایەتی وپاڵەوانی كوردستان و كە دواجار لە پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی لەگەڵ یانەی برایەتی لە لوبنان بەشدار بوو ئەویش گوتی: من خۆم هەر لەیانەی برایەتی بوومە وئەم یانەیە وەكو ماڵی دووەممی لێهاتووە،بۆیە دڵخۆشم دووبارە بۆ نوێكردنەوەی ئەم گرێبەستە،هیواخوازم بەو پەڕی توانام خزمەتی ئەم یانەیە بكەم و تۆپی سەرمێزی برایەتی جیا لەهەموو یانەكانیش زۆر دڵخۆشی كردم،منیش بەو پەڕی بەرپرسییەوە تواناكانم دەخەمە گەڕ بۆ خزمەتی تۆپی سەرمێزی برایەتی.
جێگای ئاماژەپێكردنە یاریزان كارزان محەمەد بۆ یانەكانی (هەڵەبجە و بروسك و پێشمەرگەی سلێمانی و برایەتی و سیروانی نوێ هەروەها ساڵی1997بۆ هەڵبژاردەی عێراق ) یاریكردووە،چەندین جار بۆتەوە پاڵەوانی یانەكان لەكوردستان وهەروەها لەسەر ئاستی عێراق،هەروەها یاریزان تارق زیاد بۆ یانەكانی (هەڵەبجە و پێشمەرگەی سلێمانی وسۆلاڤـ) یاریكردووە، هەروەها چەندین جار پاڵەوانی كوردستان وعێراق بووە،ئاماژەپێكردنە ئێستا تۆپی سەرمێزی برایەتی بۆ ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ هەر سێ یاریزانی تۆپی سەرمێز واژووكردووە (كاروان ئازاد سەعدی و كارزان محەمەد لەتیف و تارق زیاد تاهیر).

ماوەتەوە بڵێن دوای واژوو كردنی دوو گرێبەستەكە یەكەیەكی مەشق وراهێنان بەسەرپەرشتی راهێنەر بەشدار سەربەست بۆ هەردوو یاریزان ئەنجامدرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر