بارسێلۆنا لەیاری خیتاڤی سوپڕایزی بۆ هاندەرانی ئامادە کردوە

یاریگا

بڕیارە سبەی یەکشەممە لە میانی لیگای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا میونداری یانەی خیتاڤی بکات، لەم یارییەشدا بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی یانەی بارسا سزپڕایزێکی بۆ هاندەرانی ئامادە کردوە.

ڕۆژنامەی ASی مەدریدی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە، کە بارسا بۆ یاری سبەی گەڕانەوەی عوسمان دیمبلی دەکاتە سوپڕایز بۆ هاندەرانی ، بە گوێرەی AS دیبملی لە مەشقە بەکۆمەڵکان ئامادەبووە و بۆ یاری سبەی ئەگەری هەیە وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری بکات، هەروەها بڕیارە لە یاری دوای ئەو یارییە کە بەرانبەر ئیبارە بۆ زیاتر لە نیو کاتژمێر بەشداری بکات تاکو بۆ یاری یانەی چێلسی لە میانی چامپیۆنزلیگ بە باشی ئامادەبێت، هەروەها هەر لەو یارییەش ئەگەری بەهێز هەیە یاری مینا یەکەمین یاری خۆی وەک یاریزانی سەرەکی بە درێسی بارسا ئەنجام بدات، ئەوەی جێی سەرنجیشە لە یاری سبەی بەرانبەر خیتاڤی ئەوەیە کە چەندین یاریزان بەهۆی پێکان و کارتی زەرد ناتوانن بەشداری بکەن.

عوسمان دیمبلی، کە لەیانەی دۆڕتمۆند لە سەرەتای ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، تەنها لە 7 یاری بەشداری کردوە و پێشتریش بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی چۆکی بۆ ماوەی 3 مانگ و نیو لە یاریگاکان دابڕا، دواتر دوای گەڕانەوەیەکی کورت جارێکی دیکە پێکان بەرۆکی یاریزانەکەی گرتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر