ئەلێگری: دەبێت یۆڤانتۆس هۆشیار بێت لەگەڵ تۆتنهام

ماسیمیلانۆ ئەلێگری ئاشکرای کرد کە ئەگەر یانەی یۆڤانتۆس بیەوێت قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببڕێت ئەوا دەبێت ئاستی خۆی باشتر بکات کاتێک رووبەڕوی یانەی تۆتنهام دەبێتەوە

یۆڤی لە دواین یاریدا توانی بە دوو گۆلی بێ وەڵام لە یانەی فیۆرێنتینا بباتەوە و بەمەش پێشەنگی خولی ئیتاڵیای گرتوە

“بڕینی ئەو قۆناغە باش دەبێت بەڵام دەبێت ووریا بین. تۆتنهام تەکنیکێکی زۆر باشیان هەیە و یاری خولی یانە پاڵەوانەکان سەختە. دەبێت باشتر یاری بکەین” ئەو ڕاهێنەرە بە پریمیۆم سپۆرتی گووت

ئەستێرەی یانەکە پاولۆ دیبالا هێشتا ڕوون نیە کە لە یاریەکەی تۆتنهام دەتوانێت بەشدار بێت ئەمەش بەهۆی ئەو پێکانەی ناوبراو دووچاری بووە

ڕاهێنەر لەوبارەیەوە گووتی کە ئەوان چواری یاریزانیان بە هۆی پێکان ڕەنگە نەتوانن بەشدار بن  بەڵام هیوادارن کە دیبالا بتوانێت بەگەڕێتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا