ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کارڤەخاڵ دیاری دەکات

یاریگا

ئەمشەو یانەی ریال مەدرید لە یارییەکی قورسدا لەسەر یاریگای خۆی میوانداری ریال سۆسیداد دەکات، لەو یارییەشدا زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری یانەی ڕکابەر دەکات.

ڕۆژنامەی(AS)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لەم یارییە چاودێری (ئالفارۆ ئۆردیۆزۆلا)ی بەرگریکاری ڕاستی یانەی سۆسیداد دەکات، بۆ ئەوەی تا هاوینی داهاتوو بریاری کۆتایی لەسەر هێنانی ئەو یاریزانە بدەن، تاکو وەک شوێنگرەوەو یەدەگ بۆ کارڤەخاڵ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکرێت، هرەوەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە زێدان متمانەی زۆری بە ئەشرەف حەکیمی دا بۆ ئەوەی وەک شوێنگرەوەی کارڤەخال شوێنێک بۆخۆی بکاتەوە، بەڵام یاریزانە مەغریبییەکە نەیتوانی ئاستی پێویست پێشکەش بکات و لە بەرنامەکانی زێدان دوور خراوەتەوە، بۆیە ڕیاڵ مەدرید هەوڵ دەدات بەرگریکارێکی ڕاستی ئاست بەرز بۆ یانەکە ڕازی بکات.

ئۆدییۆزۆلا، تەمەنی 22 ساڵە و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەی 40 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بۆیە ئەگەری زۆری هەیە لە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە یەکێک بێت لەو کۆمەڵە گرێبەستەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەنجامیان بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر