” دەمەوێت جارێکی دیکە بگەرێمەوە مەدرید “

Morata - James

Morata – James

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ئێستای چێڵسی پێخۆشە کە جارێکی دیکە بگەرێتەوە ریزەکانی یانەکەی پێشووی.

گۆڵکاری ئیسپانی بلوز کە ماوەیەکە بە هۆی پێکان بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی نەکردووە دەڵێت ” راستە من ئێستا یاریزانی چێڵسیم و ئەو یانەیەش هەوڵی زۆریانداوە بۆ گواستنەوەم، بەڵام هیوادارم کە جارێکی دیکە بگەرێمەوە مەدرید و یاری بۆ یانە خۆشەویستەکەم بکەمەوە”.

مۆراتا هاوینی رابردوو بە هۆی یەدەک بوونی لە ریال مەدرید بریاری جیابونەوەیدا و بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند چووە ریزەکانی چێڵسی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر