مۆراتا باس لە گەڕانەوەی بۆ مەدرید دەکات

یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، ئەلڤارۆ مۆراتا،  باس لە حەزی خۆی دەکات بە گەڕانەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی

مۆراتا لەم وەرزەدا ١٠ گۆڵی بۆ یانەی  چێڵسی تۆمار کردوە دوای ئەوەی لە مەدریدەوە بە بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەند چوە یانە ئینگلیزیەکە لە ساڵی پاردا

ئێستا ئەو یاریزانە  بەهۆی پێکان لە پشتیدا دابڕاوە و کۆنتێی ڕاهێنەریش دەڵێت ئەو دڵنیا نیە کە کەی ئەو هێرشبەرە دەگەڕێتەوە

“ بێ گومان دەبێت ڕێز لە چێڵسی بگرم کە ئەرکێکی زۆریان کێشا بۆ گواستنەوەم و من زۆر دڵخۆشم لێرە”

مۆراتا لە چاوپێکەوتنیکدا بە موڤی ستار پڵەسی گووت

“ بەڵام مەدرید هەمیشە مەدریدە بۆ من”

ئەو یاریزانە لە لاوانی مەدرید پێگەشت و ٣١ گۆڵی بۆ یانە شاهانەکە تۆمار کرد

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا