نێوانی میسی و رۆنالدۆ تەنها 29 کیلۆمەترە

0
Messi - Ronaldo

Messi – Ronaldo

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهانی ” FIFA ” کامپ و شوێنی حەوانەوەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی رووسیایان بڵاوکردەوە کە دووری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئارجانتینا و پۆرتوگال تەنها 29 کیلۆمەترە.

شاندی هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئارجانتینا و پۆرتوگال کامپ و شوێنی حەوانەوەیان لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دەستنیشانکراوە کە ئەوەی ئارجانتینا دەکەوێتە ناوچەی بۆرنیستی و پۆرتوگالیەکانیش بە دووری 29 کیلۆمەتر لە ئەوان دەکەونە ناوچەی کراتۆڤ.

بەم شێوەیە هەردوو ئەستێرەی جیهانی میسی و رۆنالدۆ یەکمجارە کە دووری نێوانیان ئەوەندە کەم بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.