بیرمان لە ئیبراهیمۆڤیچ نەکردووە

Zlatan Ibrahimović

Zlatan Ibrahimović

یاریگا
سیجی شمیت، راهێنەری یانەی لۆس ئانجلۆس گالاکسی ئەمریکا رەتیدەکاتەوە کە بیری لە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری سویدی مانچێستەر یونایتد کردبێتەوە.

راهێنەری یانەی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دەنگۆکانی گواستنەوەی هێرشبەری سویدی شەیتانە سوورەکان دەڵێت ” تا ئێستا بیرمان لەو یاریزانە نەکردۆتەوە، ئیبرا یاریزانێکی گەورە و لێهاتووە و هەموو یانەیەکیش ئارەزووی یاریزانێکی لەم شێوەیان هەیە، هەر کاتێکیش ئیبرا پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کرد، ئەوا ئەو کاتەش ئێمەش بیری لێدەکەینەوە”.

ماوەیەکە دەنگۆیەکەی بەهێز بڵاوبۆتەوە کە یانەی ئەمریکی پێش دەست پێکرنی خولی ئەم وڵاتە دەیانەوێت زلاتان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر