ئارسێنال دەیەوێت گرێبەستەکەی ویلشێر درێژ بکاتەوە

Jack Wilshere

Jack Wilshere

یاریگا
جاک ویلشێر، یاریسازی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا دوای ئەو ئاستە باشەی وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی کردووە، بەرپرسانی یانەکەی ناچار کردووە کە بیر لە درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە.

ئارسێن ڤینگەری تاهێنەری ئارسێنال داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کە بە زووترین کات گرێبەستی یاریسازی یانەکەی درێژ بکرێتەوە، هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە ئامادەن لە پێناو مانەوەی ئەو یاریزانە موچەی مانگانەی بۆ 110 هەزار پاوەند زیاد بکەن.

ویلشێر بە هۆی ئەو پێکانە یەک لە دوای یەکانەی کە لە ساڵانی رابردوو بەرۆکی گرتبوون، نەیتوانی بەشداری زۆری یارییەکانی یانەکەی بکات، بە جۆرێک لە ساڵی 2011ـەوە کە تەنها بەشداری 81 یاری پرێمەرلیگی کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر