ریال مەدرید یاریزانێکی گرنگی دەکاتە قوربانی هازارد

Edin Hazard

Edin Hazard

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا ماوەیەکە بۆتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و بەرپرسانی ئەو یانەیەش ئامادەن ئیسکۆ لە پێناو کرینی ئەو یاریزانی بفرۆشن.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی مەدریدی ئاشکرایان کردووە کە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەستیان بە پرۆژەی گواستنەوەی یاریزانی چێڵسی لە هاوینی داهاتوودا کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت ئیسکۆی یاریسازیان بەرێبکەن، هەربۆیە چاوەروان دەکرێت کە ئەو یاریزانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

هازارد کە ماوەیەکە ئامادەنیە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی بە مەبەستی درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی کۆببێتەوە، گومانەکانی بۆ ئەم پرۆژەیەی مەدریدییەکان زیاتر کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر